پیناسه و ئه‌ر‌که‌کانی، مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باری ژیان و تێکۆشانی ژنان له کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات له ئاستێک دایه که پێویستی گرینگی به یارمه‌تی و
پشتیوانی هه‌یه. ئێستا ئیتر که‌م لایه‌ن و ڕێکخراوی سیاسی
هه‌ن که قسه له یه‌کسانی ژن وپیاو نه‌که‌ن، به‌ڵام به
داخه‌وه هه‌نگاوه‌کان پچوکن و مه‌سه‌له‌ی ژن هێشتا که‌م یا
زۆر ده‌که‌وێته په‌ڕاوێزی ڕوداوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی
دیکه‌وه. ئه‌م ڕاستیه جارێکی‌که‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر‌ده‌خا
که ئه‌گه‌ر ئێمه ژنان خۆمان ڕێکخراو نه‌که‌ین و ده‌نگی
ناڕه‌زایی و ئیعتێرازی خۆمان به‌رز نه‌که‌ینه‌وه، زه‌حمه‌ته
کۆمه‌ڵگای پیاو‌مه‌زن چ ئێستا و چ له داهاتوی کوردستانێکی
ڕزگارکراویش‌دا، به ڕه‌زامه‌ندی خۆی کۆتایی به‌م هه‌مو
زه‌خت و فشاره له سه‌ر ژنان بێنێ و گرینگتر له‌وه‌ش
مه‌ودایان بۆ به‌شداری له ده‌سه‌ڵات‌دا پێ بدات.
ڕاده‌ی یه‌ک جار که‌می به‌شداری ژنان له‌م بواره‌دا له
کوردستانی باشور نمونه‌یه‌کی ڕوونه له بێ مافی هێزی به‌رینی
ژنان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا.
ئێمه کۆمه‌ڵێک له چالاکانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان، هه‌وڵ ده‌ده‌ین
له‌ڕێكخراوه‌ی مافی ژنی كورد مافی مرۆڤ بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی
سێکۆلار ودێمۆکرات تێ بكۆشین که
تێێدا:
·
جوداێی دین له ده‌ولت ره‌چاو به‌کرێت.
·
مافی یه‌کسانی ژن و پیاو له هه‌مو بواره‌کانی،ئابوری، سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، پیشه‌یی و ژیانی بنه‌ماڵه‌یی‌دا به ڕه‌سمی
ده‌ناسرێ وده‌پارێزرێ.
·
هه‌مو ره‌سم و یاساکانی دژ به ژنان که له سه‌ر نه‌ریتی کۆن
و بناغه‌ی شه‌ریعه‌ت یان هه‌ر بنه‌مایه‌ك ، به
سه‌ر ژنان‌دا سه‌پاوه، هه‌ڵده‌وه‌شێ‌ته‌وه.
·
ژنان وه‌ك تاكی كۆمه‌ڵگه بۆ بڕیار دان له سه‌ر ماڵ و گیانی
خۆیان ئازادن و هه‌ر چه‌شنه ئه‌زیه‌ت و ئازارێكی ژنان له نێو
خێزان و له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به جورم ده‌ناسرێ.
ڕێكخراوه‌ی مافی ژنی كورد مافی مرۆڤ، ڕێكخراوه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆیه كه چالاكیه‌كانی ڕوو له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه
به‌ڵام به پێی توانا هه‌وڵ ده‌دات پشتیوانی و هاوكاری هه‌موو
ئه‌و ڕێكخراوانه بدات كه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی ژنان هه‌وڵ
ده‌ده‌ن.
ئه‌رکانه‌ی ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ:
1.
پێوه‌ندی گرتن و یارمه‌تی کردن به ئه‌و ڕێکخراوانه که له
ناوه‌وه‌ی کوردستان هه‌ر ئێستا له بواری کێشه‌ی ژنان‌دا
خه‌ریکی چالاکین. حه‌ول‌دان بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌نگی ئه‌وان به
مێدیای جیهانی بگه‌یه‌نین.
2.
ده‌نگێک بین بۆ لێدوان و باس‌کردنی مه‌سه‌له‌کانی پێوه‌ندیدار
به کێشه‌ی ژنانی کورد و پێ‌شێل کردنی مافی مرۆڤ له
کوردستان.
3.
ئاڵقه‌یه‌کی پێوه‌ندی بین له نێوان بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کورد و
ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
4.
به یارمه‌تی چالاکانی ژن له ناوه‌وه‌ی کوردستان،حه‌ول بده‌ین
بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری پێویست له سه‌ر بارودۆخی کار و
ژیانی ژنانی کوردستان، بۆ وێنه له سه‌ر ڕێژه‌ی:
نه‌خۆێنده‌واری، ڕاده‌ی خوێنده‌واری له پله‌ی سه‌رێ‌دا،
بێ‌کاری، شاغڵ بوون، ئێعتیاد، له‌ش‌فرۆشی، خۆسوتاندن، کوشتنی
ناموسی. توند وتیژی له نێو بنه‌ماڵه‌دا، ڕاده‌ی هه‌ژاری،
جیابونه‌وه و ته‌ڵاق، ده‌ستدرێژی جینسی بۆ سه‌ر ژنان و
منداڵان و....
5.
رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ تێ ده‌کۆشێ که له ناوخۆی
كوردستان و هه‌ر وه‌ها زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا نوێنه‌ر و یان
وته‌بێژی هه‌بێ.
6.
هه‌مو ئه‌و ژنان و پیاوانه‌ی که ناسنامه‌ی مافی ژنی کورد،
مافی مرۆڤ په‌سند ده‌که‌ن و حه‌قی ئه‌ندامه‌تی ساڵانه به
ڕێکخراوه‌که ده‌ده‌ن ده‌بن به ئه‌ندام و له
کۆبونه‌وه‌کان‌دا به مافی ده‌نگ‌دانه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن.
حه‌قی ئه‌ندامه‌تی له لایه‌ن كونگره‌وه دیاری ده‌كرێت و بۆ
دانیشتونی کوردستان حه‌قی ئه‌ندامه‌تی مه‌رجی ئه‌ندام بوون
نیه.
7.
ڕێكخراوه‌ی مافی ژنی كورد مافی مرۆڤ به پێی توانا هه‌وڵ ده‌دات
كه له كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هتد كه
ڕا و بۆچوونی ژنان وه په‌راوێز ده‌كه‌ون یان وون ده‌كرێن، به
ڕه‌خساندنی هه‌ل و مه‌رجی گونجاو ڕای ژنان وه‌ك ئاڵتێرناتیو
بێنێته ئاراوه.
8.
كۆ بوونه‌وه‌كانی ڕێكخراوه‌كه ئاشكرایه و كۆبوونه‌وه‌ی گشتی
ساڵێك جارێك ده‌گیرێت.
9.
بڕیاره‌كانی كۆنگره و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌ری به پێی ڕای
زۆرینه ده‌چنه پێشێ به‌ڵام مافی كه‌مینه ده‌بی بپارێزرێت و
هه‌ل و مه‌رجی گونجاویان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت که ڕای خۆیان
ده‌رببڕن.
|