ڕاپورتی سیمناریک بۆ به‌رێز خه‌ندان حه‌مه جه‌زا
رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مروڤ به هاوکاری
ناوندی کولتور و خوێندنی کوردی لە شاری یوتوبوری (سوئید) رۆژی
2008-06-17
لە کاتژمێر
16,30
تا
20,00
کۆڕێك بۆ به‌رێز خەندا‌ن حەمە جەزا، له ژێر ناوی لێکدانه‌وه‌ی
کێشه‌کانی ژنان و دیاردەی لەش فرۆشی لە باشوری کوردستان، ساز
کرد.
له سه‌ره‌تا کورته‌ک له کاره‌کان و خه‌باتی به‌رێز خه‌ندان
حه‌مه جه‌زا به میوانان و به‌شدار بووانی ئه‌م کۆره پشکه‌ش
که‌را، پاشان به‌رێز خەندا‌ن حه‌مه جزا بە کورتی تیشکی
خستەسەر کێشەکانی ژنان لە ئه‌مروی کوردستان و هۆکار و
سەرهەڵدانی کێشەکان لە کۆمەڵگای کوردستان و
کاریگه‌ری کولتور و داب ونه‌ریتی کۆن و هه‌ر وه‌ها بار‌و دۆخە
سیاسی و کۆمەڵایەتیە کە ژن لە کوردستان تیدا دەژیت، لەگەڵ
ئەوەشدا رەخنەی لە ده‌زگاکانی سه‌ر به حکومەت و رێکخراوەکانی
ژنان گرت سەبارەت بە ئه‌و شه‌رایه‌ته‌ی ئێستا ژنان لە
کوردستاندا تیا ده‌ژین کە رۆژ بە رۆژ ئاستی تووند‌و تیژی
لەبەرزبوونەوەدایە.
هه‌روه‌ها به‌رێز خه‌ندان به وه‌ردی تیشکی خه‌سته سه‌ر
دیارده‌ی له‌شفرۆشی له کوردستان و هۆکاره‌کانی به‌رز
بوو‌نه‌وه‌ی رێژه‌ی له‌شفروشی له کوردستان و مێژوی
سه‌رهه‌لدانی ئه‌م دیارده‌یه له جیهاندا. جێگای ئاماژه‌یه
که به‌رێز خه‌ندان توێژینه‌وێکی زانستی له سه‌ر ئه‌م
بابه‌ته هه‌یه بە ناو (ئۆقیانووسێك لە تاوان)که له سالی
2007 خه‌لاتی ژنپارێزی حکومتی هه‌رێمی کوردستانی پێ به‌خشرا.
له‌م کۆره‌دا به‌ریز خه‌ندان بە دروودرێژی باسی لە ناوەرۆکی
ئه‌م له‌کۆلینه‌ویه کرد.
لە کۆتاییدا ئامادەبوانی کۆڕەکە به به‌شداری
گه‌رم و گۆر و ده‌ربه‌رینی ته‌بینیه‌کانیان بابەتەکایان
دەوڵەمەند کردوه.
رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مروڤ
یوتوبوری – سوئید
17-06-2007

|