سه‌د ساڵ دوای هه‌شتی مارس
ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که سه‌د ساڵ له‌وه‌پێش له کۆنگره‌ی
سۆسیالیسته‌کاندا هه‌شتی مارسیان وه‌ک ڕۆژی جیهانی ژن دیاری
کرد، پێیان وانه‌بو که سه‌د ساڵ دواتر له به‌شێکی به‌رچاو
له دنیادا چه‌وساندنه‌وه و زولم و زۆر له ژنان به وه‌ها
پانتاییه‌ک درێژه‌ی ده‌بێ. سه‌د ساڵی ڕابۆردو پڕر بوه له
خه‌بات و تێکۆشان بۆ وه‌دیهێنانی به‌رابه‌ری ژن و پیاو. له
زۆرێک له ووڵاتانی پێشکه‌وتو بزوتنه‌وه‌ی ژنان ده‌سکه‌وتی
گه‌وره‌ی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر کردوه. تێکۆشان بۆ به‌رابه‌ری ژن
و پیاو ئێستا له ئاستێکی دیکه‌دا و له چوارچێوه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی فێمێنیستیدا درێژه‌ی هه‌یه و ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ
ده‌سکه‌وتی زۆرتر بۆخۆی تۆمار ده‌کا.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا، ئه‌گه‌ر له
لایه‌که‌وه سه‌رکوتی ژنانی ئازادیخواز و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌ی
ئه‌وان درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هێشتاش به جورمی ناموس ژنان
ده‌کوژرێن و له‌وه‌ش خراپتر به حوکمی دادگاکانی شه‌رع مه‌حکوم
به به‌رده‌باران ده‌کرێن و به به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه سه‌نگسار
ده‌کرێن، ئه‌گه‌ر یاساکان له دژی ژنان توندتر ده‌بێته‌وه،
له لایه‌کی که‌وه بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی ژنان ڕۆژله گه‌ڵ
ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌دایه. ئێستا ئیتر ده‌نگی ژنانی
تێکۆشه‌ر و به‌رابه‌ریخواز ده‌گاته گۆێی دنیای ده‌ره‌وه و
به‌ره‌ی ئازادیخواز و پێشکه‌وتوی دنیا پشتیوانی لێده‌کا. پێش
گرتن به هاتنه‌ده‌ری په‌روینی ئه‌رده‌ڵان بۆ وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتی ئولوف پاڵمه، له دنیادا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و جارێکی
که‌ش بو هه‌موانی ده‌رخست که کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێژیمێکی
دژی ژن و دژی ئازادیه.
ژنانی کورد ڕۆڵێکی کاریگه‌ریان له بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران و
هه‌روه‌ها و به تایبه‌تی ژنانی کوردستاندا هه‌یه. ئێستا به
تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ژنان و خوێندکاران تاڕاده‌یه‌کی زۆر له
گه‌ڵ یه‌ک گرێی خواردوه و زۆرێک له چالاکانی بزوتنه‌وه‌ی
خوێندکاری له کوردستان چالاکی بزوتنه‌وه‌ی ژنانیشن. جێی
ئاماژه‌یه که بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کوردستان بزوتنه‌وه‌یه‌کی
ته‌واوه‌ن سێکۆلاره و له ژێر کاریگه‌ری بیر‌و بۆجونی ئایینی
دا نیه.
ئه‌رکه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کوردستان پێش
هه‌مو‌شتێک به گژداچونه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی له دژی
ژنانه. لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازاری ژنان، بێحورمه‌تی و
پێشێلکردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان ده‌بێ پێشێ پێ بگیرێ.
ئه‌وه ئه‌رکی هه‌مو مرۆڤێکی ئازایخوازه، ئه‌وه هه‌نگاوی
یه‌که‌مه بۆ ئه‌ستاندنی مافه ئینسانی و ڕه‌واکانی ژنان.
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ وێڕای هه‌مو ژنانی تێکۆشه‌ر
تێده‌کۆشی بۆ ڕێکخراو کردن و یه‌کگرتویی ژنانی کوردستان له
ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیاندا بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه.
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
8ی
مارسی
2008 |