خه‌ڵاتی ساڵی
2007ی
ناوه‌ندی ئۆلاف پالمه له سوید، پێشکه‌ش‌کرا به ژنه‌کوردی
چالاک به‌ڕێز په‌روینی ئه‌رده‌ڵان دانیشتووی شاری سنه.
په‌روین ئه‌رده‌ڵان یه‌کێکه له بناخه‌دانه‌رانی ناوه‌ندی
فه‌رهه‌نگی ژنان له شاری سنه و له به‌ڕێوه‌به‌رانی گۆڤاری
داخراوی ژنان. په‌روین هه‌روه‌ها سه‌رنووسه‌ری بڵاوکراوه‌ی
ئینترنێتیی "تریبونی فیمینیستی ئێران" و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی گۆڤاری "زه‌نستان" بووه‌و یه‌كێكه له
دامه‌زرێنه‌رانی "كه‌میپینی یه‌ك میلیون ئیمزا له ئێران".
خه‌ڵاتی پاڵمه له یه‌کساڵ دوای کوژرانی ئولاف پاڵمه‌ی
سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید، واته له ساڵی
1987ه‌وه
هه‌موو ساڵی له رۆژی
30
ژانویه، رۆژی له دایکبوونی پاڵمه، ده‌درێ به که‌سانێک یا
ڕێکخراوێک که له بواری مرۆڤایه‌تیدا تێکۆشابێتن. ئه‌م
خه‌ڵاته که به بڕی
75
هه‌زار دۆڵار مه‌زه‌نده ده‌کرێت تا ئێستا بۆ نمونه به
كه‌سانی وه‌ك كوفی عه‌نان و خاویر پرز دوكوئیار، دو
سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێشکه‌ش
کراوه.
ئێمه وه‌ک ڕێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد مافی مرۆڤ پڕبه‌دڵ
پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێز په‌روین ئه‌رده‌ڵان ده‌که‌ین
و له‌و ڕێباز و خه‌باته پیرۆزه‌دا سه‌رکه‌وتنی بۆ
ئاواته‌خوازین.
مافی ژنی کورد مافی مرۆڤ
ستۆکهۆڵم. فوریه
2008 |